شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: خۆ کوشتن لەبارەی شیعر: (١٩٨٠/٨/١٨ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew من به خوێنی خۆم شیعر گۆش ده‌که‌م [١] ، گه‌رچی ده‌زانم گیانکێشم ئه‌وە؛ شه‌و له توێی خۆیدا گزنگ [٢] هه‌ڵده‌گرێ، گه‌رچی ده‌زانێ، یه‌که‌م تیری ڕۆژ بۆ جه‌رگی شه‌وە! ١. گۆشکردن: یه‌که‌مجار شیردان به منداڵی تازه‌بوو، فرچک دان، بەخێوکردن ٢. گزنگ: ده‌رکه‌وتنی هه‌تاو لە شوێنێک یه‌که‌م جار له به‌یانیاندا